ئەی نەی
ئەی نەی! چییە وا بە سۆز و سازی؟
بۆچ تۆش وەکوو ئێمە عیشق بازی؟
یا مەحرەمی ڕازی عاشقانی؟
بۆ ئاھی دەروونی تەرجومانی؟
لەبڕێزە دڵی زەعیف و زارم،
لەو عیشقە مەئالی ئیزتیرابە،
لەو تایە کە پێوە بێ قەرارم،
لەو سەممە کە موھلیکی شەبابە!
ئامالی عەزیزی نەوجەوانیم
پامالی مەزالیمی زەمانە؛
ھەر سانییەیەک لە زیندەگانیم
عەسرێکی ھەموو خەمی جیھانە!
ئەی نەی! دە بە نەغمەیی خرۆشان
ئەم ناوە بە جارێ پڕ سەدا کە؛
0