Header

شیرکو بیکه‌س – ئەبێ بڕۆم!

شیرکو بیکه‌س – ئەبێ بڕۆم!

ئەبێ بڕۆم! (شیرکو بیکه س)

ئه‌بێ بڕۆم

ڕێگه‌ی سه‌فه‌رم درێژه‌…

درێژ به‌قه‌د خه‌می کوردستان و

که‌زیی ڕه‌شت و

هه‌موو پرچی عاشقانی ئه‌م دنیایه‌،

درێژ به‌قه‌ده‌ر خه‌یاڵی نامۆکان و بێ کارانی ئه‌م دنیایه‌،

ئه‌بێ بڕۆم و پێت نه‌ڵێم ماڵ ئاوابێ!

ئه‌مه‌ سه‌فه‌ری ئه‌وین و کۆچی باڵنده‌ی شۆڕشه‌ ئه‌م سه‌فه‌ره…‌

شه‌مه‌نده‌فه‌ری برینه‌ و

هه‌زاران ئیسگه‌ی سواربوون و دابه‌زینی له‌ ڕێدایه‌ و

جانتای نییه‌!

ده‌مێ ته‌رزه و ده‌مێ پشکۆو ده‌مێ زریان

له‌سه‌ر له‌شی هه‌ڵئه‌ده‌ن و جلی نییه‌!

ئه‌بێ بڕۆم و پێت نه‌ڵێم ماڵ ئاوابێ!!

✨شێرکۆ بێکه‌س✨

0

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *