kod kod
Header

عبدالله گوران – به سەرهاتی ئەستیره یەک

عبدالله گوران – به سەرهاتی ئەستیره یەک

بەسەرهاتی ئەستێرەیەک

بانگی شێوان: لە ئاسمانی خۆرنشین،

ئەستێرەیەک ئەجریوێنێ: گەش، شیرین!

دەور و پشتی دەریای شینە و بە تەنیا
سرنج ئەدا لە ئێوارەی ڕووی دنیا!
لە پرشنگیا ھەیە شێوەی چاوی کاڵ،
لە لەرزینیا زەردەخەنەی لێوی ئاڵ!
وەک ئەو گوڵەی ئەیدا لە سەر نازدارێ،
تێر نابێ لێی ھەر چاوێ بۆی ئەنواڕێ!
منیش یەکێ لەو تەماشاکەرانەم،
دڵ گیرۆدەی ئەم جوانیی ئێوارانەم؛
لەسەر گردێ بەرامبەری ئەوەستم،
کەیلی بزەی ئەبێ سرنجی مەستم!
تاریک دایە… ئەستێرەی تر بەر و دوا
فڕێ ئەدەن چارشێو لە عاستی دنیا
بەڵام ئێستا ئەو ئەسپایی، بەرەوخوار
ھەڵ ئەخلیسکێ، کزکز، ئەگاتە لێوار؛
لێوی تینووی کەل وەک دڵۆپ ئەیمژێ،
ئەی داخەکەم، مەرگی نیشتن ئەیکوژێ!

ئەم ئەستێرە، بەسەرھاتی دڵگیری

لە کام ڕۆحا نابزوێنێ سا زویری؟!

0

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

--- ---- ----