Header

مظهر خالقی – ژیان نامه و زندگی نامه

مظهر خالقی – ژیان نامه و زندگی نامه

باقر مظهر خالِقی با اسم مستعار مظهر خالقی (زادهٔ ۱۸ شهریور ۱۳۱۷ در سنندج – ) خواننده کرد اهل ایران است.

مظهر خالقی متفاوت‌ترین سبک موسیقایی را با بقیهٔ سرشناسان موسیقی کرد ارائه کرده‌است. ترانهٔ «نسیم پاییزی» در میان طرفداران او بسیار مورد ستایش قرار گرفته‌است.

زندگی

مظهر خالقی (باقر خالقی) ۱۸ شهریور ۱۳۱۷ در خانواده‌ای از مشایخ خاندان کرد مردوخی در سنندج متولد شد. از نوجوانی به یادگیری موسیقی سنتی ایرانی و موسیقی کردی پرداخت.

او قبل از انقلاب لیسانس فیزیک و فوق لیسانس مدیریت صنعتی دریافت کرد.

مهر خالقی با ریسان ابراهیم ازدواج کرد. همسر او ریسان ابراهیم خواهر گلاویژ ابراهیم همسر ابراهیم احمد، و نیز خالۀ هیرو ابراهیم احمد همسر جلال طالبانی است. ریسان ابراهیم همسر مظهر خالقی روز ۲۶ شهریور ۱۳۹۸ در لندن درگذشت.[۱] گفته می‌شود که با شروع انقلاب سال ۱۳۵۷ ایران مظهر خالقی توسط انقلابیون دستگیر شده و با وساطت جلال طالبانی فراری داده شده‌است.

فعالیت‌های هنری

اولین اجرای ضبط شدهٔ او متعلق به دههٔ سی است که در رادیو سنندج و به زبان فارسی اجرا کرده‌است. وی دانش‌آموختهٔ فیزیک از دانشگاه تهران است و قبل از ورودش به سازمان رادیو و تلویزیون ملی ایران دبیر دبیرستان‌های تهران بود. از او بیش از ۲۵۰ آواز فولکلوریک ضبط و ثبت شده‌است. مظهر خالقی تا قبل از مهاجرتش به انگلستان و سپس اقامتش در کردستان عراق در سمت مدیر کل تلویزیون سنندج و کرمانشاه فعالیت کرد.[۲] وی از ۱۳۵۰ تا ۱۳۵۷ رئیس رادیو و تلویزیون کرمانشاه بود. .[۳]

وی در کنار سید علی اصغر کردستانی و حسن زیرک و ناصر رزازی از خوانندگان برجسته و شناخته‌شدهٔ موسیقی کردی به‌شمار می‌آید[۴] مظهر خالقی با آهنگسازانی همچون: مجتبی میرزاده و همچنین محمد عبدالصمدی به فعالیت‌های هنری پرداخت که می‌توان به اجرای آهنگ‌های جویبار، سوند به چاوت، لالای و… اشاره کرد. علاوه بر کتاب‌هایی که توسط نویسندگان مختلف در مورد زندگی هنری مظهر خالقی به بازار کتاب آمده اخیراً کتابی از اشعار آهنگ‌های مشهور وی نیز چاپ شده‌است؛ و مجموعه‌ای از آثار و آوازهایش با نظارت کامل خودش در انستیتوی فرهنگ و فولکلور کردستان به صورت صوتی منتشر شده‌است.[۵]

ایشان ابتدا به خواندن آواز به زبان فارسی مشغول شد که با توصیهٔ یکی از آهنگسازان ساکن تهران که (به ایشان گفته بود با وجود این همه خواننده طراز اول و مطرح فارس‌زبان شانسی در این زمینه ندارد) به خواندن ترانه به همان سبک آواز فارسی و اینبار با اشعار کردی پرداخت. از سال ۱۳۹۰ از صدا و سیمای مرکز سنندج صدای وی گاهگاهی پخش می‌شود. او هم‌اکنون مدیر «انستیتو فرهنگ کُرد» در سلیمانیه کردستان عراق است. این مرکز در زمینهٔ هنر، ادبیات و فولکلور کرد فعالیت می‌کند.[۶]

در اردیبهشت ۱۳۹۸ به پاس سال‌ها خدمات مظهر خالقی به هنر، موسیقی و فرهنگ کُردی، دکترای افتخاری دانشگاه سلیمانیه، به وی اعطا شد.[۷]

وی پس از ۳۸ سال در ۱۰ تیر ۱۳۹۸ برای حضور در کنگره بین‌المللی مشاهیر کُرد از مرز باشماق مریوان به ایران بازگشت

 

مەزھەر خالقی (لەدایکبووی ئابی ١٩٣٨) گۆرانیبێژێکی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، بەناوبانگە بە میوزیکی فۆلکلۆری کوردی.

ژیان

لە ساڵی ١٩٣٨ لە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا لە دایک بووە. لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایییەوە، دەستی بە کاری ھونەری کردووە و لە لای ڕۆستەم مۆقەدەس فێری سۆلفێچ و مەقامی فارسی کراوە، ساڵانی دواتر لای حەسەن کامکار پەرەی بە زانستی گۆرانی و مەقامات داوە، ھەروەھا لە چالاکی شانۆیی و وەرزشی قوتابخانەکەیدا، بەشداری کردووھو لەلایان بەڕێوبەری پەروەردەی سنەوە خەڵات کراوە. تا ساڵی ١٩۵۶ ھەموو ڕۆژانی چوارشەممەیک، لەبەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی ڕادیۆ سنەدا، گۆرانی پێشکەش کردووە، گۆرانییەکان تەنھا بڵاو بوونەتەوە و تۆمار نەبوون، کە لەلاین سێ ئۆرکیسترای ئەو سەردەمەی ڕادیۆ سنە (خوێندکاران، سوپا، ڕادیۆ سنە- کە ئەمەی دواییان بە سەرپەرەشتی حەسەن کامکار بووە) کاری مووزیکیان بۆ کراوە. ساڵی ١٩۵٧ بۆ ماوەیەک لە شاری سەقز مامۆستای ناوەندی بووە. ساڵی ١٩۵٨ شاری سنەی بە جێ ھێشتووە و لە زانکۆی تاران وەرگیراوە و لە ھەمان زانکۆدا بەکالۆریۆسی لە فیزیک و دواتریش ماستەری لە بەڕێوەبەرایەتیی پیشەسازیدا، بەدەست ھێناوە. لەگەڵ چوونی بۆ زانکۆی تاران، لە ڕادیۆی تاران وەک وەرگێڕ و ڕێپۆرتەر و بێژەر و دواتریش لە چەند بوارێکی تری ڕاگەیاندندا کاری کردووە. لە ڕادیۆ تاراندا لەگەڵ مامۆستایانی بەناوبانگی موزیکی کورد و ئێرانی وەک: حەسەن یوسف زەمانی، حسەین یوسف زەمانی، موجتەبا میرزادە، مورتەزا حەنانە، مستەفا کەسرەوی، حسەینعەلی مەللاح، عەلی ئەسغەر بەھاری، فەرەیدوون ناسری، عەلی تەجویدی، پەیوەندی پەیدا کردووە و لەگەڵ ئۆرکێستراکانی: سەمفۆنیک گەورەی ڕادیۆ ئێران، وەزارەتی ھونەرەجوانەکان، و ئۆرکێستراکانی تری ئەو سەردەمەی ئێران، دەیان ئاواز و گۆرانی تۆمار کردووە. ساڵی ١٩۶۶ لەسەر داوای خۆی ڕووی لە عێراق کردووە و لەبەشی (پەروەردەی سەفارەتی ئێران) وەک مامۆستا دەستبەکار بووە، ساڵی ١٩۶٧ بەرەو ئێران گەڕاوەتەوە. سەرەتای حەفتاکان، وەک بەڕێوەبەری گشتی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ناوچەی خۆرئاوای ئێران دەستنیشان کراوە، دوای شۆڕشی ئێران و تاساڵی ١٩٨٢ لە کاری ڕاگەیاندن لە شاری تاران بەردەوام بووە. دامه‌زرێنه‌ری ئینستیتیوتی کەلەپووری کورده‌ له‌ شاری سلێمانی.

لە ئەورووپا

ساڵی ١٩٨٣ بە ھۆی باری نالەباری ئێران، ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە و لە ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ناوچەی سەرگەڵو-بەرگەڵودا ماوەتەوە، پاش شەش مانگ وەک پەنابەر ڕووی لە ئەوروپا کردووە. ساڵانی ١٩٨۵-١٩٨۶، دوو کاسێتی لە لەندەن بڵاو کردوە، کاری موزیکی ئەم دوو بەرھەمە، لە لایان ھونەرمەند بابەک ڕادمەنش ئامادە کراون. ساڵانی ١٩٨۶-٢٠٠٢ لە شاری لەندەن ژیاوە و ئەندامی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد بووە، بۆ ماوەی سێ خولیش وەک سەرۆکی ئەو ناوەندە کەلتوورییە، بە خۆبەخش خزمەتی کردووە.

گەڕانەوە بۆ کوردستان

مەزھەر خالقی لە نیوەی دووھەمی ساڵی ٢٠٠٢دا، کاتێک بارودۆخی باشووری کوردستان تا ڕادەیەک جێگیر بووبوو، گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. سەرەتای ساڵی ٢٠٠٣، ناوەندی ئادانی لەشاری سلێمانی کردەوە، کە دواتر بوو بەئینستیتیوتی کەلەپووری کورد، خالقی ویستی لە کوردستان بەم جۆرە درێژە بە کاری کەلتووری و ھونەری بدات. لە پێناوی فراوانکردنی ئەرک و ئامانجی ڕێکخراوەکەی، لە شاری دھۆک سەنتەرێکی تر و لە شاری کەرکووکیش ئۆفیسێک و چەندین نوێنەرایەتی لە باشوور و پارچەکانی تری کوردستاندا، کردەوە. کار و چالاکییەکانی ئینستیتیوت، چەند بوارێکی کەلتووری کورد و کەمەنەتەوە و پێرەوانی ئایین و ئایینزاکانی کوردستان، بە کۆکردنەوە و پاراستن و بڵاوکردنەوەی فۆلکلۆرو کەلەپووری دەگرێتەوە. ئینستیتیوت دەیان کتێب و ئەلبوومی بڵاوکردووەتەوە، کە بۆ ئێستا و داھاتووی کورد دەبنە سەرچاوەیەکی باوڕپێکراو، جگە لە جەندین چالاکی کەلتووری، کە ھەندێکیان لەسەر ئاستی کوردستان و ناوچەکە بە کاری ناوازە و داھێنان دادەنرێن. لە مێژووی ڕۆشنبیری کوردیدا، یەکەم جارە بە شێوەیەکی زانستی و مۆدێرن، ناوەندێک بەم شێوەیە بایەخ بە کەلتووری زارەکی بدات و وەک کەلتوورێکی نوێ، بۆ کۆمەڵگەی جیھانی بناسێنێت[ژێدەر پێویستە].

گۆرانییەکانی خالقی

ھونەرمەند مەزھەر خالقی لە نێوانی ساڵانی ١٩۵٨-١٩٧٩دا، نزیکەی ٢٠٠ بەرھەمی تۆمار کردووە، گۆرانییەکانی دوای ١٩۵٨ لە ڕادیۆکانی سنە، تەورێز، کرماشان و تاران تۆمار کراون، ھەر لە ئەرشیڤی ڕادیۆکاندا ماونەتەوە و زۆربەیان، بە شێوەیەکی ئاسایی بڵاو نەبوونەتەوە و ھەندێکیان، دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٧٩ی گەلانی ئێران، ئاکامیان نادیارە. ساڵی ٢٠٠۵ ئینستیتیوتی کەلەپووری کورد بڕیاری دا ئەلبوومی یادگارییەکان ئامادە بکات، وەک پرۆژەیەک لە پێناوی کۆکردنەوە و زیندووکردنەوە و نوێ کردنەوەی بەرھەمی ھونەرمەندانی ھەر چوار پارچەی کوردستان. ساڵی ٢٠٠٧ بە کۆششی چەند دۆستێک و داواکاری شەیدایانی دەنگی ئەم ھونەرمەندە، بڕیاری ئامادە کردنی ئەلبوومی مەزھەر خالقییش درا، ئەلبوومەکە سیپارەیەک و ١٢ سیدییە و ١٢٨ بەستە و چەند مەقامێکی تێدایە، کە کۆکراوەی ئەرشیڤی چەند دۆستێکی ھونەرمەند و خەڵک و تۆمارگەکان بوو. مەزھەر یەکەم ھونەرمەندی کوردە، کە گۆرانی فۆلکلۆری لەگەڵ ئۆرکێسترای سەمفۆنیک و ئۆرکێسترا گەورەکانی ئەو سەردەمەی ئێراندا، بە شێوازێکی مۆدێرن تۆمار کردبێت، بە مەرجێک گۆرانییەکان ڕەسەنایەتی و مۆرکی میللییان نەشێوێت. ھەوڵی داوە دیارترین شیعری شاعیرانی کلاسیک و ڕۆمانسی و ھاوچەرخی کوردی ھەڵبژێرێت و ھەر یەکەیان لەگەڵ ئاوازی گونجاودا بەکاربھێنێت، ھەندێکیانی لەگەڵ ھۆنراوە و ئاوازی فۆلکلۆریدا، بە شێوەیەکی ناوازە ئاوێتە کردووە. ھۆنراوەی گۆرانییەکانی، ھی شاعیرانی وەک: وەفایی، نالی، کوردی (ھۆنراوەنووس)، مەولەوی، بێسارانی، ئەدەب، بێخود، قانع، دڵدار، شەریف، گۆران، پیرەمێرد، ئیبراھیم ئەحمەد، محەممەد ڕەسووڵ ھاوار، شێرکۆ بێکەس… ھەروەھا چەند شاعیرێکی تری خۆرھەڵاتی کوردستان، کە ھاوکار و ھاوڕێی بوون و بە تایبەت ھۆنراوەیان لەسەر ئەو ئاوازانە داناوە، کە م. مەزھەر داوای لێ کردوون: د. عابد سراجەدینی، عوسمان ئەحمەدی، د. محەممەد سدیق موفتی زادە، سوارە ئێلخانی زادە.

ڕێزگرتن لە خالقی

(بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ) ڕۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠١٢ لە ھۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی، مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ ئەم ھونەرمەندە ساز کرد و چەند خەڵاتێک و کۆمەڵێک چالاکی پێشکەش کران.

گۆرانییە بەناوبانگەکان

  • پەپوولەی ئازاد، ھۆنڕاوەی عوسمان ئەحمەدی لە سەر مەقامی عەجەم، مەزھەر خالقی کردوویە بە گۆرانی
  • شیرین تەشی دەڕێسێ، لە سەر ھۆنڕاوەی وەفایی
  • لە ناو ڕەشماڵی خێڵان
  • بۆی دێنم، بە ھەڵوەژێری موجتەبا میرزادە لە مەقامی ئەسفەھان
  • خۆزگەم بە پار، ھۆنڕاوەی گۆران
  • ئاخ لەیل و داخ لەیل، بە ھەڵوەژێری موجتەبا میرزادە لە مەقامی بەیات

0

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *