kod yektanet
Header

عبدالله گوران – بۆ گوڵی لاولاو

عبدالله گوران

بۆ گوڵی لاولاو

بە کوڵ گریان لە چاوم دێ، گوڵی لاولاوی ڕەنگاوڕەنگ!

لە بەرچی سیس ئەبی وا زوو؟ چییە ئەسبابی ژاکانت؟

ھەموو تاوێکە ڕۆژ ھەڵھاتووە، بۆچی وەھا بێ دەنگ
ئەژاکێی؟ تۆخوا، ئەی گوڵ، سەبر، دەستم بە دامانت!
سەبر تۆبی خوا! تاوێکیتر ڕاوەستە، تا عومرم
وەکوو ڕۆژی چلەی زستان لە ھەوری مەینەت ئاوا بێ؛
منیش ھاوڕێی سەفەرتم، ئەی گوڵی لاولاو منیش ئەمرم!
منیش خیلقەت وەکوو تۆ، وا نەبێ زۆرم لەگەڵ چا بێ!
منیش، وەک تۆ بەقام کورتە و بەھارم تیژ و کەم فرسەت،
گەشەم مەیلە و زەوالە چەشنی تۆ، چەشنی ھەموو دنیا؛

وەکوو بارانی ھاوین زوو فەنایە عومری بێ مروەت؛

تەبەخخور مایەیە، ھەیھات، بە چەشنی شەونمی سەرگیا!

0

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *