بۆ خانمێک
قاسید وتی پێم: بگرە سەبر، خانم ئەوا دێت
سا فەرموو، سەبر بێ بە فیدای خاکی بەری پێت!
حەسرەتکەشی ئەو شان و مل و گەردنە ڕووتەم
وەختە بمرم بۆ نەفەسی بۆنی توالێت!
ئاھم بووەتە ھەوری بەری تینی ھەتاو بۆت
فرمێسکم ئەدا نم لە ھەموو ساحەیی سەر ڕێت!
ھەر دیاری کە دا حاشیەیی حوسنی ملووکیت:
بۆ ڕەسمی سەلام نەبزی دڵە زەربی ترامپێت!
گەر بێت و بفەرمووی، مەلیکەم! مەیلی نشیمەن
بەو خوایە لەسەر دیدە ئەکەم تەسویەیی جێت!
ئەمجا بە پەڕوباڵی تەڕ و فێنکی بۆسە
تێر تێر ئەسڕم، خانمەکەم! گەردی سەفەر لێت!
0