kod kod
Header

شیرکو بیکه‌س – ئێستا کچێک نیشتمانمه

شیرکو بیکه‌س – ئێستا کچێک نیشتمانمه

شێرکۆ بێکه‌س – ئێستا کچێک نیشتمانمه

ه‌م نیشتمانه‌ باوکێکی ئێجگار گه‌وجه‌
گه‌ر پانتۆڵێ بۆ کوڕه‌که‌ی خۆی بکڕێ
ئه‌بێ له‌ ڕۆژنامه‌دا بینووسێ و
له‌ “تی ڤی”یشدا پانتۆڵه‌که‌ نیشانبدرێ!
له‌ ڕادێودا باسی بکرێ و
له‌ دواییشدا بکرێ به‌ ڕێکلام و کتێب!
گه‌ر کراسێ بۆ کچه‌که‌ی خۆیشی بکات
ئه‌بێ کراسی ژنانی ئه‌م دنیایه‌ پێی بزانن و
باخچه‌ی گشتی به‌هه‌ردوو ده‌ست هه‌ڵیبڕێ و
له‌سه‌ر ئه‌م جاده‌ی سه‌هۆڵه‌یش هه‌ڵبواسرێ!
ئه‌م باوکه‌ چه‌نه‌بازه‌ی من
ڕۆژی ده‌یان جار پێم ئه‌ڵێ:
چه‌ترێکم بۆ شیعره‌کانت دروستکردووه‌
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هاویندا سێبه‌ریان بۆ بکات و
له‌ زستانیشدا ته‌ڕ نه‌بن..
جاده‌یه‌کم بۆ چیرۆکه‌کانت قیرتاو کردووه‌
بۆ ئه‌وی ئیتر قاچیان له‌ چاڵ و چۆڵی هه‌ڵنه‌نووتێ
نه‌خۆشخانه‌یه‌کم بۆ وشه‌کانت کردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌گه‌ر نه‌خۆش که‌وتن به‌ په‌له‌ چاره‌سه‌ر بکرێن
هه‌روه‌ها چه‌ندین مزگه‌وتی تازه‌یشم بۆ دروستکردووی
تا له‌ خوا دوورنه‌که‌ویته‌وه‌ گه‌وره‌ترینیان ئه‌و مزگه‌وته‌یه‌
که‌ لووتی چۆته‌ ناو هۆڵی هونه‌ره‌وه‌ و
ڕۆژی پێنج جار به‌سه‌ر مۆسیقاو گۆرانی و
شیعردا ئه‌پژمێ و لووتیشی به‌ په‌رده‌ی شانۆکه‌ ئه‌سڕێ!
ئه‌ی باوکه‌ گه‌وجه‌که‌م!
تۆ تاقه‌ باوکی که‌ منه‌ت به‌سه‌ر کوڕ و
به‌سه‌ر کچت و به‌سه‌ر شه‌قام و به‌سه‌ر دره‌خت و
به‌سه‌ر گردی زیندووان و شه‌هیدان و
به‌سه‌ر باجچه‌ و به‌سه‌ر بولبول و پارکه‌کانی
خۆتدا بکه‌یت!

0

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

--- ---- ----