Header

جلال ملکشاه – تاوانبار

جلال ملکشاه – اوانبار

ره‌جمم بکه‌ن، تاوانبارم
سه‌رم بکه‌ن به‌بنچینه‌ی مناره‌تان
وه‌رن بمکه‌ن به‌حه‌للاجیَ
بۆ سه‌مای سه‌ر قه‌ناره‌تان
تاقه‌شیعریَکم ناتوانن ده‌سته‌مۆکه‌ن
له‌گیَژه‌نی هه‌ستی خۆمدا نوقمه‌سارم!
ببن به‌خوا توورِتان ده‌ده‌م
خوای ئیَوه‌ ناپه‌رستم
نابم به‌به‌رد سه‌ری خه‌ڵکم پیَ بشکیَنن
نابم به‌دار بۆ فه‌لاقه‌
چقڵی ئیَوه‌ قه‌ت نارِویَ
له‌ناوبیَستانی سه‌د ته‌رزم
بۆ ئیَوه‌ قه‌ت لینی نابیَ
خامه‌ی ره‌نگینی سه‌ربه‌رزم
سه‌ختم ویَنه‌ی پۆڵاو ئاسن
شه‌پۆلیَکی شیَت و یاخیم
خه‌وی به‌نده‌ر ئه‌شیَویَنم
دیلم ده‌که‌ن هانیَ ده‌ستم
ئه‌وه‌ش گه‌ردن هه‌ڵمواسن

0

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *