kod kod
Header

هانی مجتهدی

هانی مجتهدی

ژیاننامە[کوردی]

ھانی لە شاری سنە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان‌ لەدایک بووە و ھەر لەو شارەش گەورە بووە.‌ لە قۆناغی سەرەتاییەوە ھەر لەو شارە خوێندوویەتی تا گەورە بووە بەڵام ھانی لەگەڵ مناڵەکانی‌تر جیاواز بووە و ھەر بەتەنھا بووە و ھەر بەتەنھاش یاری کردووە. ھەر لە مناڵیەوە شانۆگەری کردووە و گۆرانی گووتوە وەک ھانی خۆشی دەڵێت ئێستاش ھەر بە خەیاڵی مناڵیەوە دەژیت، لە قۆناغی سەرەتاییەوە شیعر و پەخشانی نوسیوە و دەستی وێنەکێشانی ھەبووە و شانۆگەری ئەنجام داوە، ھانی دەڵێت:[ژێدەر پێویستە]

«

گەر ئێستا من ھوونەرمەند نەبوومایە ئەوا سیاسەت مەدار بووم چوونکە خانەوادەکەمان ھەموویان سیاسین.

»

ژیانی تایبەتی

هانی ژیانی هاوسه‌ری پێک هێناوه‌ به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌ و جیابووه‌ته‌وه‌ و دوو مناڵی هه‌یه‌ کوڕێک و کچێک، که‌ لای هانی ده‌ژین و هه‌ندێکجاریش سه‌ردانی باوکیان ده‌که‌ن

خوێندن لە تاران و ئەڵمانیا

ماوەیەک ھانی چوو بۆ تاران لە وێ چوو بۆ زانکۆ و دەرسی وێنەکێشان و گۆرانی وتنی خوێند، بەڵام کە چوو بۆ دەرەوەی وڵات ئیمکانیاتی مادی نەبوو بۆیە وازی لێ ھێناو، بەڵام لە دەرەوەی وڵات خولێکیان کردەوە بۆ ئەو کەسانەی کە بەھرەیان ھەیە لەم خولە ھەموو کەسێک وەر ناگرن تەنھا کھسی بەتوانا نەبێت. ھانیش چوونکە بەتوانا بووو توانی لەم خوولە وەر بگیرێ کە ئەم خولە تایبەت بوو بە گۆرانی، شانۆ، وێنەکێشان، ڕەقس و سەما.

ژیانی ھونەری

لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە. ھانی دەڵێت:

«

خۆشترین سات لای من ئەو ساتەیە کە لەسەر تەختەی شانۆ ڕادەوەستم گۆرانی ئەڵێم لەبەردەم ئەو خەڵکەی دانیشتوون.

»

ھانی ساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە. ھانی دەڵێت:

«

قەت خۆم بە غەریب نازانم، لە ھەر شوێنێک بم دەتوانم پەرە بەکارەکانی خۆم بدەم و ئەو کارانەی من کردوومە ھونەرمەندی وا ھەیە چەندین ساڵە لە دەرەوە دەژی نەیتوانیوە بیکات من لە دەرەوە لە چەندین فیستیڤاڵی نێو دەوڵەتی بەشداریم کردووە.

»

ھانی سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای ھوونەری کوردی دەڵێت

«

بەڕای من ئێستا ھونەری کوردی شێواوە، من ئەسڵەن گوێ لە ھونەرمەندانی ئێستا ناگرم. تەنیا گۆرانییە کۆنەکان نەبێ، بەتایبەت عەلی مەردان شەیدای گۆرانییەکانی ئەوم.

»

بەرھەمەکان

  • سەندرێلا (٢٠٠٩)

ئەلبوومی یەکەمی کە ناوی ساندرێلایە لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاو کرایەوە کە سەرجەم ئاوازەکانی لە لایەن ھەڵکەوت زاھیرەوە داندرا کە ئەم ئەلبوومە لە ١١ تراک پێک دێت ئەم ئەلبوومەی سەندرێلا بوو بە پڕفرۆشترین ئەلبوومی ساڵی ٢٠٠٩ و دەنگدانەوەیەکی زۆر باشی ھەبوو ھەروەھا چەندین کلیپیشی بۆ کرا بۆ گۆرانی.

  • دایک (٢٠١٠)

ئەلبوومی دووەمی بەناوی دایک کە لە ساڵی ٢٠١٠ بڵاو کرایەوە کە سەرجەم ئاوازەکانی لەلایەن ھانی، خۆیەوە داندراوە و وەک ئەلبوومەکەی پێشووی ئەم ئەلبوومەشی لە ١١ تراک پێک ھاتوە لەم ئەلبوومەدا ھانی بەشێوازێکی نوێوە دەرکەوت کە ستایلێکی بەکار ھێنا کە بۆیەکەم جار بوو لەناو کورددا ئەم جۆرە ستایلە بەکاربێت.

کۆنسێرت و فێستیڤاڵ

ھانی بەشداری چەندین فێستیڤاڵی جیھانی کردووە. ھەروەھا چەندین کۆنسێرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە. بەناوبانگترین ئاھەنگی ھانی ئەو ئاھەنگە بوو کە لە یادی ٣٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستاندا بەشدار بوو کە زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس لەو ئاھەنگەدا ئامادە بوون لە شاری سلێمانی.

——————————————————————————————————————————————————————————————————-

هانی مجتهدی [فارسی]

از ویکی‌پدیا، دانشنامهٔ آزاد

هانی مجتهدی شناخته شده با نام هانی، خواننده کرد ایرانی متولد شهرستان سنندج است که از سال ۲۰۰۶ ساکن کشور آلمان می‌باشد.[۱]

هانی تحصیلات دانشگاهی خود را در رشته موسیقی در دانشکده هنر دانشگاه تهران به اتمام رسانده است. او افزون بر خوانندگی در زمینه نقاشی نیز آثاری خلق کرده و همچنین در زمینه ادبیات فعال بوده و اشعاری به زبان‌های فارسی و کردی سروده است.

هانی مجتهدی از خواندن در محافل خانوادگی در شهر خود سنندج تا کنسرتهای مجوزدار در شهرهای بزرگتر ایران به اجراهای زنده با ارکسترهای مختلف در کردستان عراق و آلمان پرداخته است. هانی به تازگی افزون بر ترانه‌هایی به زبان کردی به فارسی هم می‌خوان
د

0

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

--- ---- ----