kod kod
Header

مرضیه فریقی

مرضیه فریقی

مرضیه فریقی (۱۳۳۷ در مریوان – ۲۷ شهریور ۱۳۸۴ در استکهلم سوئد)، خوانندهٔ کرد اهل ایران بود.

 

مەرزییەی فەریقی ساڵی ١٩٥٨ زایینی لە شاری مەریوان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، بەڵام دایک و باوک و کەس و کاری خەڵکی شاری سنەن. خوێندنی سەرەتایی لە مەریوان دەستپێکردووە، ھەر لەتەمەنی ٩ ساڵانەوە حەزی لە گۆرانی و شانۆ بووە. چەندین جار لە مەدرەسەکەیاندا لە بۆنە و جەژنەکاندا، بەشداری کردوە و لە تیپی شانۆشدا چالاکی نواندووە.

مەرزیە لە سەرەتا دا بە گۆرانیی فارسی و بە گۆرانییەکانی فەتانە وەلیدی (گۆرانیبێژی بەنێوبانگی کوردستانی ڕۆژھەڵات) دەستی بە تێکۆشان کردووە. بەڵام لەبەر زوڵم و زۆرێک کە حکوومەتی حاکم لە کورد و زمان و ئەدەب و ھۆنەری کوردی دەکرد، وازی لە گۆرانی فارسی ھێناوەو گوتنی گۆرانی کوردی لەپێش گرتووە.

مەرزیە دوای تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە مەریوان، لەبەر ئەوەی ئەو شارە بچووک و دەرەتان بۆ خوێندن کەم بوو، دەچێتە شاری سنە کە ناوەندیی پارێزگایەبۆ. درێژەدان بەخوێندن لەوێ دەڕواتە زانستە ئامادەیی و خوێندنی مامۆستایەتی تەواو دەکا. ھەر لەو شارە ساڵی ١٩٧٧ لەگەڵ کۆڕی مۆسیقای سنە چەندین جار چۆتە سەر شانۆ و گۆرانی گووتوە. پاش تەواو کردنی ئەو دەورەیە لە سنە، دەگەڕێتەوە بۆ مەریوان و لە گوندێکی نزیک ئەو شارە بووەتە مامۆستای ئەو گوندە. مەرزیە پاش دوو ساڵ دەرس گوتنەوە گوێزراوەتەوە بۆ سنە و لەوێ، لەو شارە لە مەدرسەی سەرەتایی دامەرزاوە و دەستی بە وانە گوتنەوە کردووە.

ساڵی ١٩٧٨ لەگەڵ ناسر ڕەزازی زەماوەند دەکا، بەڵام لەبەر سەرداھاتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، چونکە لەگەڵ ناسر شانبەشان لەخۆنیشاندان و ڕێپێوان و خەبات دژی شای دەرکراو، خەباتی کردووە دەکەوێتە چاوەدێریی. کە کۆماری ئیسلامی دێتەسەر کار، لەگەڵ ناسر خەباتی خۆی بۆ ڕزگاریی کوردستان ھەر درێژە پێداوە، بەڵام ئەمجارەیان گیراوەو بۆ ماوەیکی کورت کەوتۆتە بەندیخانەو کاری مامۆستایەتییەکەی لێ سێندراوەتەوە.

ساڵی ١٩٨٠ کە کۆماری ئیسلامی شارەکانی کوردستانی خستەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆی، مەرزیەش لە بەر ڕاوەدووونان و گرتن نەیتوانی لە شار دا بمێنێتەوە و چووە بۆ لای ناسر لە شاخ و ئەویش بوو بە پێشمەرگە. مەرزیە لە گەڵ ناسر و دوومنداڵیان دڵنیا و ماردین شانبەشان لە چیا، لە شۆڕشی کوردستان دا لەناو کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران خەباتیان کردووە. ناسر و مەرزیە بە خەباتی ھونەریی خۆیان لە چیا لە ناو کۆڕی بانگەواز دا کۆمەڵێک گۆرانی و سروودی نیشتمانیی و شۆڕشگێڕییان بڵاو کردۆتەوە کە بوونە تەوێردی سەر زاری پێشمەرگە و خەڵک و ڕادێوکانی شۆڕشی کوردستان.

لە ساڵی ٢٠٠٥ دا لە ژێر نەشتەرگەریی دڵ دا مرد.

0

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

--- ---- ----